راهێنه‌ری سێلتا ڤیگۆ: به یاریزانه‌كانم گوتووه هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك بكه‌ین مێسی گۆڵمان لێ ده‌كات
ئۆسكار گارسیا دوای 4 رۆژ له وه‌رگرتنی پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ سبه‌ی له یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو رووبه‌ڕووی بارسێلۆنا ده‌بێته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: مێسی باشترین یاریزانی جیهانه و پێشتر له مێژووی تۆپی پێ یاریزانی له‌و شێوه‌یه نه‌بووه و هه‌رگیزیش بیرم له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه یه‌كه‌مین ده‌ركه‌وتنم وه‌ك راهێنه‌ری سێلتا ڤیگۆ له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو بێت.
ئۆسكار گارسیا راهێنه‌ری یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ كه پێشتر راهێنه‌ری تیپی لاوانی بارسێلۆنا بووه له پرێس كۆنفرانسێك پێش یارییه‌كه‌یان سبه‌یان له لالیگا به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئاماده‌كاری ته‌واویان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا كردووه، ده‌شڵێت: به یاریزانه‌كانم گوتووه له ئه‌گه‌ری هه‌ڵه‌یه‌ك مێسی گۆڵێكمان لێ ده‌كات.
ئۆسكار گارسیا گوتیشی: هانده‌رانمان و یاریزانه‌كانیش زۆر حه‌ز به یاری قورس و سه‌ركێشی ده‌كه‌ن، له ژووری جلگۆڕین به ڕوونی ئه‌وه‌م له یاریزانه‌كان هه‌ستپێكرد كه سبه‌ی به جۆش و خرۆش و حه‌زه‌وه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا رووده‌كه‌نه كامپ نوو، هه‌رچه‌نده من هه‌رگیز بیر له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه یه‌كه‌مین یاریم وه‌ك راهێنه‌ری سێلتا ڤیگۆ له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو بێت، هه‌رچه‌نده نیوه‌ی ژیانی خۆم وه‌ك یاریزان و راهێنه‌ر له بارسێلۆنا تێپه‌ڕ كردووه.
ئۆسكار گارسا ده‌شڵێت: به یاریزانه‌كانم گوتووه و ده‌زانن چیم لێیان ده‌وێت، له‌وكاته‌ی تۆپیان لایه و كاتێك به‌بێ تۆپیش ده‌وه‌ستن.
له گه‌ڕی سێزده‌یه‌می لالیگا، سبه‌ی شه‌ممه له یاریگه‌ی كامپ نوو، بارسێلۆنا میوانداریی سێلتا ڤیگۆ و یارییه‌كه‌ش له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و ده‌كرێت.