داعش لە سنووری دیالە دووجار ھێرشی كرد

كوژراو و بریندار ھەن

K24 - ھەولێر

لە دوو هێرشی جیای داعش لە سنووری پارێزگای دیالە چەکدارێکی حەشدی هۆزەکان کوژرا و دوو پۆلیس برینداربوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای دیالە رایگەیاند، شەوی رابردوو لە هێرشێکی داعش بۆ سەر گوندی ئەبو حڕوش لە رۆژئاوای پارێزگاکە، چەکدارێکی حەشدی هۆزەکان کوژرا.

هاوکات، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، لە هێرشێکی دیکەی چەکدارانی داعش، له‌ دۆڵی عه‌وسه‌ج، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان خانه‌قین و شارەدێی گوڵاڵه‌، دوو سه‌رباز و سێ پۆلیسی فیدرالی برینداربوون.