بۆ راستكردنه‌وه‌ی باری لاری لیره ئه‌ردۆغان په‌نا بۆ خانووبه‌ره ده‌بات
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی مه‌رسوومێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13/9/2018 له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ئه‌و وڵاته بڵاوكراوه‌ته‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا بریاریداوه له كڕین و فرۆشتن و به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌دا ته‌نها لیره‌ی توركی به‌كاربهێنرێت نه‌ك دراوی بیانی.
مه‌رسوومه‌كه بۆ هه‌مواركردنی بڕیاری ژماره 32ـه و به پاساوی پارێزگاریكردن له‌به‌های لیره ده‌ركراوه، بۆ ئه‌وه‌ی له بری ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی كڕین و فرۆشتن و به‌كرێدانی خانووبه‌ره به دراوی بیانی، ته‌نها مامه‌ڵه به لیره‌ی توركی بكرێت تا باری لاری لیره هه‌ندێك راستبكرێته‌وه.
له مه‌رسوومه‌كه‌دا ته‌نها چه‌ند حاڵه‌تێكی تایبه‌تی لێ به‌ده‌ركراوه كه وه‌زاره‌تی دارایی توركیا بڕیاریان له‌باره‌وه ده‌دات به لیره مامه‌ڵه‌یان پێوه بكریت یان دراوی دیكه‌ی بیانی.
هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌و گرێبه‌ستانه‌یشی پێش ئه‌و مه‌رسوومه به دراوی بیانی كراوون، جارێكی دیكه به‌هاكه‌یان به لیره‌ی توركی دیاری بكرێته‌وه، جگه له هه‌ندێك حاڵه‌تی تایبه‌ت كه لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان بڕیاری له‌باره‌وه ده‌ده‌ن.
مه‌رسوومه‌كه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی و له ماوه‌ی 30 رۆژدا جێبه‌جێ ده‌كرێت و وه‌زاره‌تی گه‌نجینه و دارایی سه‌رپه‌رشتی جیبه‌جێكردنی بڕگه و به‌نده‌كانی ده‌كه‌ن.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا لیره‌ی توركی 40% به‌های خۆی له ده‌ستداوه، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی گرژی كه‌وته په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و توركیاوه، لیره دابه‌زینی زیاتر به‌خۆیه‌وه بینی.