وه‌لید موعه‌لیم: پێویسته توركیا ده‌ستبه‌رداری گرووپه تیرۆریستییه‌كان بێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا، وه‌لید موعه‌لیم، رایگه‌یاند، سووریا نایه‌وێت له‌گه‌ڵ سوپای توركیا بكه‌وێته شه‌ڕه‌وه، به‌ڵام داواكاره توركیا ده‌ستبه‌رداری ئه‌و گرووپه تیرۆریستییانه بێت، كه ده‌ستیان به‌سه‌ر ئیدلبدا گرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سووریا و توركیا ئاسایی ببنه‌وه.
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "الميادين"ی نزیك له به‌شار ئه‌سه‌د و حزبوڵڵای لوبنان، وه‌لید موعه‌لیم راشیگه‌یاند، هه‌ڵوێستی ئه‌نقه‌ره سه‌باره‌ت به هێرشی سوپای سووریا بۆ سه‌ر تیرۆریستان له ئیدلب ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
گوتیشی: ئیدلب پارێزگایه‌كی سووریایه. ئه‌وه‌ی سوپای سووریا ده‌یكات، له چوارچێوه‌ی خاك و سه‌روه‌ری و ده‌ستووری سووریایه.
هه‌روه‌ها گوتی: داواكارین سوپای توركیا خاكی سووریا به جێبهێڵێت. ئه‌گه‌ر سوپای توركیا نه‌كشێته‌وه، ئه‌وا؛ وه‌ك داگیركا‌ر سه‌یری ده‌كه‌ین و جیاوازی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا نییه.
داواشیكرد، توركیا واز بهێنێت له پڕچه‌ك كردن و مه‌شق كردن به گرووپه تیرۆریستییه‌كان و ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ئه‌وا ده‌كرێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سووریا ئاسایی بكاته‌وه.