ڤاڵڤێردی له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له چامپیۆنزلیگ چی گوت؟
ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌یان له چامپیۆنزلیگ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه یانه‌ی دۆرتمۆند تیپێكی مه‌ترسیداره، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد سبه‌ی چاره‌نووسی به‌شداریكردنی مێسی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 16 ئه‌یلوولی 2019، ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی دۆرتمۆند به‌شداریی له پرێس كۆنفرانسێك كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌مووان هه‌ست و جۆش و خرۆشی ئه‌وان بۆ بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ تێده‌گه‌ن.
ڤاڵڤێردی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: وه‌رزی رابردوو نه‌متوانی بگه‌ینه یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ، به‌ڵام له‌م پاڵه‌وانێتییه ده‌رفه‌تی دیكه‌ت بۆ ده‌ره‌خسێت، خۆشبه‌ختانه ئێمه له‌به‌رده‌م هه‌لێكی دیكه‌داین و ده‌مانه‌وێت سوود له كه‌موكورتییه‌كانی پێشوومان وه‌ربگرین.
ڤاڵڤێردی له باره‌ی به‌شداریكردنی لیۆنێل مێسی، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه مێسی بۆ یارییه‌كه بانگهێشتكراوه به‌ڵام تا سبه‌ی نازانم به‌شداری ده‌كات یان نا، هێشتا ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه.
راهێنه‌ری بارسێلۆنا له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا ستایشی ئاستی پاكۆ ئالكاسێری كرد و گوتی: ئه‌و یاریزانه كارێكی باشی كرد چووه دۆرتمۆند چونكه له‌و یانه‌یه ده‌رفه‌تی یاریكردنی زیاتری هه‌یه، ئه‌و یاریزانێكی هه‌ستیار و ورده له نێو یاریگه و له قۆزتنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كان لێزانه.
ڤاڵڤێردی ترسی خۆی له رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی دۆرتمۆند نه‌شارده‌وه و گوتی: ئه‌م یانه‌یه له نێو یاریگه‌ی خۆیان زۆر به‌هێز و ترسناكن و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك یاریزانی باشن.
راهێنه‌ری بارسێلۆنا دڵخۆشی خۆی ده‌ربڕی به‌و دوو گۆڵه‌ی لویس سوارێز له یاری رابردووی له لالیگا به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا كردی، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: سوارێز چه‌ندان ساڵ بوو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆمان گۆڵی نه‌كرد، به‌ڵام له دوایین یاری دوای 2 خوله‌ك له هاتنه‌ژووره‌وه‌ی گۆڵی كرد، گه‌شبینم كه ده‌توانێت بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌یش گۆڵ بكات.
له یه‌كه‌مین یاری وه‌رزی نوێی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا، سبه‌ی شه‌و له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و له یاریگه‌ی سیگناڵ ئیدونا پارك دۆرتمۆند میوانداریی بارسێلۆنا ده‌كات.