ئێران رێگه‌یه‌كی نوێ بۆ ده‌رباز بوون له‌ سزاكان ده‌دۆزێته‌وه‌

له‌م رێگه‌یه‌وه‌ خۆی له‌ سزاكان ده‌دزێته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

ئێران هەوڵ دەدات بە نهێنی، کەشتیی نەوتهەڵگری بیانی بۆ گواستنەوەی نەوتی خۆی بەکار بێنێت، ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌وڵێكه‌ بۆ ده‌ربازبوون له‌ سزاكان.

ئاژانسی هه‌واڵیی رۆیتەرز بڵاوی کردەوە، ئێران بە نهێنی لە هەوڵی دۆزینەوەی کەشتیی نەوتهەڵگری بیانییە بۆ ئەوەی بیانکاتە جێگرەوەی کەشتییە کۆن و لەکارکەوتووەکانی خۆی بۆ هەناردە کردنی نەوت.

رۆیتەرز بە پشتی بەستن بە سەرچاوەی ئێرانی و بیانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، لە دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی، دانوستانەکانی ئێران لەگەڵ کۆریای باشوور بۆ کڕینی 10 کەشتیی نەوتهەڵگر بێ ئاکام ماونەتەوە.

حکوومەتی پاناماش بڕیاریداوە مۆڵەتی ئەو 60 نەوتهەڵگرە ئیرانییەی بە ئاڵای ئەم وڵاتەوە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا هاتوچۆیان دەکرد هەڵبوەشێنێتەوە، بۆیە ئێران لە هەوڵدایە ئاڵای وڵاتانی دیکە لە جێی ئاڵای پاناما بەکار بێنێت.

ئ. م