ئه‌نوا؛ له قه‌زای چۆمانه‌وه بۆ یه‌كه‌می سه‌ر هه‌رێم
K24 - چۆمان:
ئەنجامەکانی دەرچووانی پۆلەکانی 9 و 12ى بنه‌ڕه‌تی بابه‌تی گه‌رمی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه، ماڵباتی ئه‌و كچه قوتابیه‌یه له پۆلی نۆیه‌م پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه له‌سەر ئاستی هەرێمی کوردستان، دایك و خزمانی له چۆمان بە هۆگریەوە چاوەڕێی گەیشتنەوەی یەکەمەکەیانن.
ئه‌گه‌رچی دایك و باوكی ئه‌نوا مامۆستان و هاوكارییان كردووه، به‌ڵام باوكی باس له‌وه ده‌كات، كچه‌كه‌یان زیاتر پشتی به خوێندنی خۆی به‌ستووه.
ئه‌نواش ئاماژه به‌وه ده‌كات، زیاتر پشتی به‌خۆی به‌ستووه و به‌بێ ئه‌وه‌ی وانه‌كانی فه‌رامۆش بكات و كه‌سیش پێ بڵێت، خوێندوویه‌تی و خۆی بۆ وانه و تاقیكردنه‌وه‌كانیش ئاماده كردووه.
ئەنوا کەم نووستوە و شەونخونی و کۆششی زۆری کردووە بۆ گەیشتن بەو ئەنجامە، بۆیە بە کۆنمرەی 99.4 بۆتە یەکەمی سەر ئاستی هەرێمی کوردستان.
له سنووری په‌روه‌رده‌ی چۆمان وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌می پۆلی نۆ له ئاستی هه‌رێمی كوردستان (8200) قوتابی له (105) قوتابخانه ده‌خوێنن كه (705) كوڕ و كچ له‌قۆناخی نۆیه‌مدان و له‌و ژماره‌یه‌ش به‌ڕێژه‌ی %53 كه‌ده‌كاته (357)قوتابی ده‌رچوونه.
ئ. م