به‌رهه‌م ساڵح و دۆناڵد تره‌مپ پرسی پاراستنی سه‌روه‌ری عێراقیان تاوتوێكرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی كۆماری عێراق، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح و هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی، دۆناڵد تره‌مپ، له داڤۆس كۆبوونه‌وه و هه‌ردوولا پرسی مانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كانیان له عێراق تاوتوێكرد.
له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه، كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "هه‌ردوو سه‌رۆك رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێویستی به‌رده‌وامی هاوبه‌شی ئابووری و ئه‌منی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق، له چوارچێوه‌یدا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش".
هه‌روه‌ها هاتووه: "له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، دۆناڵد تره‌مپ جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به سه‌روه‌ری و سه‌قامگیری عێراق و گه‌شه‌سه‌ندنی كردووه‌ته‌وه".
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی عێراقدا هاتووه: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی مانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌یان خراوه‌ته به‌ر باس و جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی رێزگرتنی داخوازییه‌كانی گه‌لی عێراق بۆ پارێزگاریكردن له سه‌روه‌ری نیشتمانی و دابینكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری كراوه‌ته‌وه".
پرسی مانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له عێراق بووه‌ته مژاری سه‌ره‌كی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا و رۆژی (5ـی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020)، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیارێكی ناپابه‌ندكاری ده‌ركرد و داوای كرد، حكومه‌ت رێككاری پێویست بگرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به مانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان، به تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له عێراق بدات.