"خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش" رووخا و "خه‌لیفه‌ش" دیار نییه
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، راپۆرتێكی له باره‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، "خه‌لیفه‌ی داعش" بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا باس له شوێنی خۆحه‌شاردانی ده‌كات و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، پشتیوانانی به‌غدادی، به "تارمایی" وه‌سفی ده‌كه‌ن.
له راپۆرته‌كه‌ی ئه‌و ئاژانسه‌دا، هاتووه: "به‌غدادی، له سه‌رووی لیستی گه‌وره داواكراوانه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، ده‌وڵه‌تێكی دامه‌زراندبوو له‌سه‌ر رووبه‌رێك كه هێنده‌ی به‌ریتانیا بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له ئه‌شكه‌وته‌كانی بادیه‌ی سووریا خۆی حه‌شارداوه و جگه له ژماره‌یه‌كی دیاریكراو چه‌كدار، كه‌سی به چواره‌ده‌وره‌وه نه‌ماوه".
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، به‌غدادی فه‌رمانڕه‌وایی 7 ملیۆن مرۆڤی ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا ئه‌مه‌ریكییه‌كان پاداشتێكی 25 ملیۆن دۆلارییان بۆ ئه‌و كه‌سه داناوه، كه هاوكار ده‌بن له دۆزینه‌وه‌ی "خه‌لیفه‌كه‌ی داعش" كه ته‌مه‌نی 47 ساڵه.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، پشتیوانانی به‌غدادی "خه‌لیفه" به تارمایی وه‌سفده‌كه‌ن، پێشتر له چه‌ندین هێرشی ئاسمانی و بۆردومان رزگاریبووه، پێده‌چێت به‌لای كه‌مه‌وه جارێكیش بریندار بووبێت، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسه‌كه، "خه‌لیفه" نه‌خۆشی شه‌كره‌شی هه‌یه.
راپۆرته‌كه، له زاری هاشم هاشمی، پسپۆڕی تایبه‌ت به توێژینه‌وه له گرووپه توندڕه‌وه‌كان، بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئێستا به‌غدادی، ته‌نها سێ كه‌سی له‌گه‌ڵدایه، ئه‌وانیش بریتین له: براكه‌ی (جومعه) كه له‌خۆی گه‌وره‌تره، (عه‌بدوللـه‌تیف جبووری)، كه شۆفێر و پاسه‌وانی تایبه‌تییه‌تی و له منداڵییه‌وه ده‌یناسێت، له‌گه‌ڵ پۆسته‌چییه‌كه، كه ناوی (سعود كوردییه).
وه‌ك له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، پێده‌چێت ئه‌وانه هه‌موویان له ناوچه‌ی "بادیه‌ی شام"بن، كه بیابانێكی ناوه‌ڕاستی سووریایه و تا سنووره‌كانی عێراق درێژ ده‌بێته‌وه.
هه‌واڵگری عێراق، سه‌ره‌تای مانگی ته‌ممووزی 2018، كوژرانی حوزه‌یفه به‌دری، كوڕی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له سووریا راگه‌یاند، كه به‌هۆی بۆردومانی رووسه‌كانه‌وه برینداربووه و دواتر گیانی له‌ده‌ستدا، پاشان داعش هه‌واڵی كوژرانی حوزه‌یفه‌ی بڵاوكرده‌وه.
تاكه ده‌ركه‌وتنی ئاشكرای به‌غدادی، كه له‌دایكبووی عێراقه، له حوزه‌یرانی 2014 بوو، له كاتی نوێژدا له مزگه‌وتی نووری له رۆژئاوای مووسڵ، دوای ئه‌وه‌ش "ده‌وڵه‌تی خیلافه‌تی" راگه‌یاند.
دوای ئه‌و كاته‌ش، به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌غدادی ده‌رنه‌كه‌وتووه و چه‌كدارانیشی نه‌بینیوه، ته‌نها له رێگه‌ی ئاژانسی فه‌رمی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه، تۆماره ده‌نگییه‌كانی بڵاوكراوه‌ته‌وه.
به‌غدادی، ناوی راسته‌قینه ئیبراهیم عه‌واد به‌درییه، له دایكبووی ساڵی 1971ی خێزانێكی هه‌ژاری سامه‌رای باكووری به‌غدایه، دوو ژنی هه‌یه، له هاوسه‌ری یه‌كه‌م چوار منداڵ و له هی دووه‌میش منداڵێكی هه‌یه.
له كاتی جه‌نگی عێراق له 2003 به‌غدادی گرووپێكی توندڕه‌وی سنوورداری پێكهێنابوو، دواتریش به‌هۆیه‌وه له شوباتی 2004 ده‌ستگیر كرا، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی پێویست له هه‌مان ساڵدا ئازاد كرا.
ئ. م