سیناتۆرێكی ئه‌مه‌ریكی: به دوو گورز شكست به ئێران ده‌هێنین
K24 - هه‌ولێر:
سیناتۆری ئه‌مه‌ریكی، تۆم كۆتۆن، ده‌ڵێت: "دوو گورز به‌سن، بۆ ئه‌وه‌ی شكست به ئێران بهێنین و به‌سه‌ریدا سه‌ركه‌وین".
ئه‌و سیناتۆره‌ی ئه‌مه‌ریكا به كه‌ناڵی (PBS)گوتووه: "دوو گورز بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئێران‌دا به‌سن، گورزی یه‌كه‌م و گورزی كۆتاییه".
ئه‌و سیناتۆره ده‌ڵێت: "هۆكاری روودانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداریی كاتێك ده‌بێت، كه ئێرانییه‌كان ده‌ستدرێژیی بكه‌نه سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، یان هێزه هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا".
گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران زیادیان كردووه و فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش رایگه‌یاندووه: "به هۆی ئه‌گه‌ری هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانمان له عێراق، ته‌واوی هێزه‌كان خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه".