له دهۆك لیستی 183 پارتی به فه‌رمی ده‌ست به بانگه‌شه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
له دهۆك لیستی 183 پارتی به فه‌رمی ده‌ست به بانگه‌شه ده‌كات و مه‌سروور بارزانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.
له رێوڕه‌سمه‌كدا كاندیده‌كانی سنووری پارێزگای دهۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه بڕیاره رۆژی 30/9/2018 به‌ڕێوه‌بچێت ده‌ناسێنرێن و سیڤییه‌كانیان ده‌خرێته‌وه روو.
رۆژی 11/9/2018 لیستی 183 پارتی له شاری هه‌ولێر به وتارێكی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌كردن بۆ لیسته‌كه كرد و بڕیاره رۆژانی داهاتوو به چالاكی و ئاهه‌نگی جۆراوجۆر به‌رده‌وامی به بانگه‌شه بده‌ن.
پارتی دیموكراتی كوردستان به قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنی كردووه‌و درووشمی سه‌ره‌كی لیستی 183 (بنیاتنانی كوردستانێكی به‌هێز)ـه.
سه‌ره‌تا له رێگه‌ی سكرینه‌وه سیڤی كاندیده‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له سنووری پارێزگای هۆك نیشان درا، پاشان سه‌ربه‌ست تروانشی به‌رپرسی لقی یه‌كی پارتی وتارێكی پێشكه‌ش كرد‌و گووتی: "سه‌لامه‌تی و ئارامی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌پارێزین و به رێگایه‌كی دیموكراسی و سه‌رده‌میانه بانگه‌شه ده‌كه‌ین و پابه‌ندی رێنماییه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن ده‌بین".
هه‌روه‌ها داوای له خه‌ڵكی پارێزگای دهۆك كرد سه‌ركه‌وتن بكه‌نه خه‌ڵاتی كه‌سوكاری شه‌هیدان و وه‌ك هه‌ڵبژاردنی رۆژی 12/5/ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و زیاتریش به‌شداریی له سه‌رخستنی لیستی پارتیدا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان ئاوه‌دان و پارێزراو بێت".