خالید شوانی: پرسی بودجه له پێشینه‌ی دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه
K24- هه‌ولێر:
له كاتی به‌شداریكردنی له بڵاوكراوه‌ی ده‌نگوباسی كوردستان 24، خالید شوانی، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و هاوكات راسپێردراو بۆ به‌ڕێوه‌به‌ردنی دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا رایگه‌یاند، ئه‌و دۆسیانه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ باس ده‌كرێن، دۆسیه‌ی نوێ نین، به‌ڵكو زۆربه‌ی ئه‌و دۆسیانه له خۆ ده‌گرێت، كه ماوه‌یه‌كی دوور و درێژه كه‌ڵه‌كه بوونه و تا ئێستا له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی به‌غدا به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه و پێویستییان به چاره‌سه‌ری هه‌یه.
شوانی راشیگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له كۆبوونه‌وه‌كانیدا گرنگییه‌كی زۆری به چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كیشانه ده‌دات و ئاراسته‌كه‌ی به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كانه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق.
گوتیشی: دانوستانه‌كان بۆ ماوه‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بن و به ته‌نیا دانیشتنێك و دووان كۆتایی ناهێن، چونكه هه‌ندێك له كێشه‌كان پێویستییان به كاته، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریان بگه‌نه لێكتێگه‌یشتن. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ته‌واوی دۆسیه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان ده‌ستوورین و ره‌هه‌ند و بنه‌مای ده‌ستوورییان هه‌یه، به‌ڵام حكوومه‌تی به‌غدا له چاره‌سه‌ركردنیان كه‌مته‌رخه‌م بووه.
شوانی جه‌ختی كرده‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دانوستانه‌كانیدا ئه‌وله‌ویه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی پرسی بودجه ده‌دات، چونكه ئه‌و پرسه پێویستی به‌كاته و ساڵانه داده‌ڕێژرێت، هه‌وره‌ها كێشه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانیش كه پێویسته له‌سه‌ر دوو ئاست كاری له‌سه‌ر بكرێت، دۆسیه‌یه‌كی له‌پێشینه‌ی كاره‌كانی حكوومه‌ته، ئاستێكیان په‌یوه‌سته به ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان به گشتی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌غدا چڕكراونه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بگه‌نه ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی.
پرسی دووه‌میش جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ـه له ده‌ستووری عێراق، كه پێویستی به كاته خۆی له زنجیریه‌ك پرۆسه‌دا ده‌بینێته‌وه.
گوتیشی: پرسه‌كانی یاسای نه‌وت و گاز و كێشه ئیدارییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به گشتی، كه هه‌موو ئه‌و دۆسیانه پێویستییان به پۆڵێنكردن هه‌یه و هه‌ر یه‌كێك له‌و دۆسیانه به‌گوێره‌ی سه‌نگی خۆی ئه‌وله‌ویه‌تی پێدراوه.
ئه‌مڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە تەکلیفکردنی خالید سەعید سەلام شوانی، وەزیری هەرێم، بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی دانوستان لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدراڵ، لە ژێر رۆشنایی رێنمایی ئەنجوومەنی وەزیران بە هەماهەنگی سەرۆکی دیوان و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران.
H.B