باوكێك ته‌رمی 3 كوڕی خۆی ده‌ناسێته‌وه كه له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ربه‌لا كوژران
K24 - هه‌ولێر:
كەسوكاری قوربانییانی تەقینەوەكەی شاری كەربەلا كە بووە ھۆی كوژرانی 12 كەس و برینداربوونی 5 كەسی دیكە، سەردانی نەخۆشخانەیان كرد بۆ ناسینەوەی تەرمی قوربانییەكان، یەكێك لەوانه دوای گەیشتنی بۆ نەخۆشخانە، 3 لە تەرمەكان دەناسێتەوە، كە ھەرسێكیان كوڕی خۆی بوون.
رۆژی ھەینی بۆمبێکی چێنراو لە نزیك خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی سوپای عێراق لە نزیک شاری کەربەلا بە مینی پاسێکدا تەقیەوە و لە ئەنجامدا 12 كەس کوژران و 5ى دیکەش برینداربوون، كە سێ لە كوژراوەكان كەسوكاری محەمەد بوون.
ئه‌گه‌رچی محه‌مه‌د به‌ر له‌وه‌ی بچێته نه‌خۆشخانه، ده‌یزانی سێ له كوڕه‌كانی بێسه‌روشوێن بوونه، به‌ڵام نه‌یده‌زانى هه‌رسێكیان له ناو سێ تابووت وه‌رده‌گرێته‌وه.
محەمەد عەلی ده‌ڵێت: "لەلایەن پۆلیسی ناوچەكەوە لەبارەی رووداوەكە ئاگاداركراینەوە، ئێمەش دەستبەجێ خۆمان گەیاندە بنكەی پۆلیس و لەوێشەوە پێیان راگەیاندین كە تەرمی قوربانییەكان و بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانە كراون. لەوێ تەرمەكانم ناسینەوە كە سێیانیان كەسوكاری خۆم بوون".
پێشتر نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، ئاشكراكرای كردبوو، هێزە ئەمنییەكان بە هاوكاری لەگەڵ هاووڵاتیان توانیویانە ئەنجامدەری پەلامارەكە دەستگیر بكەن.
لەلایەن خۆیەوە رێكخراوی داعش لە بەیاننەمەکدا بەرپرساریەتی خۆی لە تەقینەوەکە راگەیاند.
لە دیسه‌مبه‌ری 2017ەوە عێراق سەرکەوتنی بەسەر چەکدارانی داعشدا راگەیاندزوە، بەڵام لەو کاتەوە بەشێوەیه‌کی پچڕ پچڕ هێرش و تەقینەوە لەناوچەکانی عێراقدا روودەدەن و لە زۆربەیاندا داعش بەرپرسیارێتی خۆی راگەیاندووە.
بەڵام ھێرشەكەی رۆژی ھەینی كەربەلا، بە خوێناوی‌ترین کردەوە دادەنرێت لە عێراق لەدوای تێکشانی داعش.
ئ. م