سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە سەرۆكی حزبی حەل دەكات

بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق تاووتوێ كرا

K24 – هه‌ولێر:

ئه‌مڕۆ لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە جەمال كەربوولی، سەرۆكی حزبی حەل كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق تاووتوێ كرا.

هەروەها جەخت لە پشتیووانیكردنی حكوومەتی نوێی عێراق و خێراكردنی پڕۆسەی تەواوكردنی پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراقی كرایەوە.

هەر لەو دیدارەدا تەئكید لە هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان هەردوولا كرایەوە.