به ڤیدیۆ.. ساتی به ئامانجگرتنی پاسێكی سه‌ربازانی ئیسرائیل ببینه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، كه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیل بڵاویكردووه‌ته‌وه، ساتی به ئامانجگرتنی پاسێكی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته نیشان ده‌دات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیل، پاسه‌كه ته‌نها 2 سه‌ربازی هه‌ڵگرتووه، ئه‌و كاته‌ی ویستوویه‌تی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی جێبهڵێت، له‌لایه‌ن كه‌تیبه‌كانی به‌رگری فهلهستیینهوه به مووشه‌كی كۆرنیتی دژه تانك له غه‌ززه كراوه‌ته ئامانج.
به گوێره‌ی وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم، بنكه‌كه له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵات "جه‌بالیا – ئهحراش مهغلاسیم" بووه، به‌هۆیه‌وه‌ش هه‌ردوو سه‌ربازه‌كه برینداربوونه.
له دوێنێ شه‌وه‌وه ئیسرائیل بۆردومانی غه‌ززه‌ی ده‌ستپێكردووه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، چه‌ندین بنكه‌ی هه‌ستیاری بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی كردووه‌ته ئامانج، یه‌كێك له‌وانه باڵه‌خانه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌قسای بزووتنهوهكهیه.
كه‌تیبه‌كانی عزه‌دین قه‌سامی سه‌ر به حه‌ماسیش، زیاتر له 370 مووشه‌كیان ئاراسته‌ی خاكی ئیسرائیل كردووه.
هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و ئاڵۆزییانه‌ش، دوای تیرۆركردنی سه‌ركرده‌یه‌كی كه‌تیبه‌كانی عزه‌دین قه‌سامه به ناوی "نور به‌ره‌كه" له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌تی سوپای ئیسرائیل، كه تێیدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی فه‌له‌ستینی و ئه‌فسه‌رێكی ئیسرائیلی گیانیان له‌ده‌ستدا.
#BREAKING The moment when #Israel army's bus was hit by a #Kornet missile from #Gaza pic.twitter.com/V0CbKYRPY4
— Guy Elster (@guyelster) November 12, 2018