ده‌نگۆی كه‌وتنی سێ گوندی باكووری سووریا له ئارادایه
K24 - هه‌ولێر:
گرووپ و میلیشیاكانی سه‌ر به سوپای ئازادی سووریا و ئه‌و له‌شكره‌ی به ناوی سوپای نیشتمانی توركیا دایمه‌زراندووه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن، توانیویانه سێ گوندی ناوچه سنوورییه‌كانی باكووری سووریا داگیر بكه‌ن.
چه‌كداره میلیشیاكان له گرته‌ی ڤیدیۆیی جیاجیادا باس له‌وه ده‌كه‌ن، كێڵگه‌كانی گوندی یابسه و ته‌لفنده‌ریان كۆنترۆڵ كردووه.
پێشتر ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبوویه‌وه، كه هه‌سه‌ده به مه‌به‌ستی قایمكاری سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری و گرتنه‌به‌ری ستراتیژێكی یه‌كگرتوو بۆ به‌رگری، له چه‌ند گوندێكی ناوچه سنوورییه‌كان كشاوه‌ته‌وه.
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌وه هیچ زانیارییه‌كی رانه‌گه‌یاندووه.
په‌یامنێری رووسیا توده‌ی رایگه‌یاند، تا ئه‌مڕۆش هێزه‌كانی توركیا نه‌یان توانیوه هیچ پێشڕه‌وییه‌ك بكه‌ن.
هاوكات هه‌سه‌ده كوژرانی 9 چه‌كداری میلیشیاكانی له گرێ سپی راگه‌یاند.
شه‌وی رابردووش له ئاكامی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌سه‌ده و سوپای توركیا، هه‌سه‌ده توانیی چوار تانك و فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی سوپای توركیا تێكبكشێنێت.
سوپای میلیشیاكانی سه‌ر به توركیا پێكهاتووه له به‌ره‌ی وه‌ته‌نی ته‌حریر و به‌ره‌ی ته‌حریری شام(به‌ره‌ی نووسره‌ی سه‌ر به قاعیده) له ئیدلب و 7 گرووپ و میلیشیای دیكه كه سه‌رجه‌میان وابه‌سته‌ن به توركیاوه و به‌شێكیان گرووپی ئیسلامی توندڕه‌ون.