میدیای خۆرئاوا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی تێكشكانی فڕۆكه ئۆكرانییه‌كه بڵاوده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی وڵاتانی خۆرئاوا، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، تۆماره‌كه چركه‌ساتی تێكشكانی فڕۆكه ئۆكرانییه‌كه له ئاسمانی تاران ئاشكرا ده‌كات، كه به هۆیه‌وه (176) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز" بڵاویكردووه‌ته‌وه، فڕۆكه‌كه له ئاسمانی ناوچه‌ی "باراند" له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی تاران كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
به گوێره‌ی زانیاری میدیای خۆرئاوایی، "مووشه‌كێكی ئێران به‌ر فڕۆكه‌كه كه‌وتووه، به‌ڵام به‌رده‌وام بووه له فڕینی و دواتر تێكشكاوه و كه‌وتووه‌ته سه‌ر زه‌وی".
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، فڕۆكه‌یه‌كی جۆری ( بۆینگ 737)ی ئۆكرانی له دوای هه‌ڵفڕینی له فڕۆكه‌خانه‌ی "ئیمام خومه‌ینی" تاران، تێكشكا و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی گیانیان له‌ده‌ستدا.
وڵاتانی خۆرئاوا له‌و بڕوایه‌دان فڕۆكه‌كه به مووشه‌كی ئێران كه‌وتبێته خواره‌وه، به‌ڵام ئێرانییه‌كان ئه‌وه ره‌تده‌كه‌نه‌وه و هۆكاره‌كه‌ی بۆ كێشه‌ی ته‌كنیكی ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئامۆژگاری كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی كردووه، كه گه‌شت بۆ ئێران نه‌كه‌ن.
You can watch a great annotated video put together by @JakeGodin of Newsy here, showing the various objects and events of the brief clip: pic.twitter.com/lwRfStVoGP
— Bellingcat (@bellingcat) January 9, 2020
A new CCTV video. Can't verify it. #PS752 @AricToler pic.twitter.com/XZ9TNZ2izB
— Sasha (@5asna) January 9, 2020
this the actual true clip pic.twitter.com/7Xm5B696X8
— اخبار فوتبال ایران (@varzesh90) January 9, 2020