روونکردنەوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

رێکاری یاساییش بەرامبەر بەو چەواشەكارییانە دەگرینەبەر

K24 - ھەولێر

نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە روونكردنەوەیەكدا ھەواڵێكی ناڕاستی سایتێكی ئەمەریكی رەتدەكاتەوە و رایدەگەیەنێت "رێکاری یاساییش بەرامبەر بەو چەواشەكارییانە دەگرینەبەر".

لە روونكردنەوەكەدا ھاتووە: "لەم چەند رۆژەی دواییدا، هەواڵێکی ناڕاست لە سایتێکی ئەمەریکی بڵاوکرابوویەوە و بە شێوەیەکی ناڕەوا، ناوی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بابەتی کڕینی ڤیلایێکەوە لکێندرابوو. بەداخەوە هەندێ سایت و میدیای ناوخۆش بە شێوەیەکی چەواشەکارانە پەرەیان بەو هەواڵە ناڕاستە داوە. ئێمە لە نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت، سەر لەبەری ئەو هەواڵە رەتدەکەینەوە و، رێکاری یاساییش بەرامبەر بەو چەواشەكارییانە دەگرینەبەر".