لە چوار رۆژدا لە سلێمانی 4 كەس بەھۆی رووداوی ھاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە

ھاتووچۆی سلێمانی: 18 كەسی دیكە برینداربوون

K24 - سلێمانی

لە ماوەی چوار رۆژی جەژنی قوربان لە سنووری پارێزگای سلێمانی 8 رووداوی ھاتووچۆ روویداوە، لە ئەنجامدا 4 كەس گیانیان لەدەستدا و 18 كەسی دیكەش برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی ئاماری رووداوەكانی رۆژانی جەژنی قوربانی بڵاو كردەوە و ئاشكرای كرد: "لە چەژنی قوربان ئەمساڵ واتە لە چوار رۆژی رابردوودا 8 رووداوی هاتووچۆ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلیمانی تۆمارکراوە. لەو ژمارەیە 4  رووداو لە ناو شاری سلێمانی و چوار رووداوی دیكەش لە دەرەوەی شار تۆمار روویانداوە، كە 4 وەرگەڕان و چوار پێكدادان بووە".

ھاتووچۆی سلێمانی ئاشكرای كرد: "بەهۆی ئەو رووداوانە 18 هاووڵاتی برینداربوون و 4 هاووڵاتیش گیانیان لە دەستداوە".

ئاماژە بەوەشكراوە، لە چەژنی قوربانی ساڵی رابردوو 16 رووداو تۆمار كرابوون و 22 كەس برینداربوون.

ھ.م