ئه‌مه‌ریكا سووریا دابه‌ش ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19/2/2019، سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ئه‌مه‌ریكای به هه‌وڵدان بۆ دابه‌شكردنی سووریا تۆمه‌تبار كرد و گوتی: "پێده‌چێت ئامانجی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، دابه‌شكردنی سووریا و دامه‌زراندنی كیانێكی هاوشێوه‌ی ده‌وڵه‌ت بێت، له كه‌ناراوی رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات، چونكه واشنتن رێگه به هاوپه‌یمانه‌كانیشی نادات له ناوچه رزگاركراوه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی حكوومه‌تی سووریادا، وه‌به‌رهێنان بكه‌ن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا گوتی: "گرنگه سه‌روه‌ری و سه‌لامه‌تی هه‌رێمایه‌تی بۆ سووریا بگه‌ڕێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی واژۆی له‌سه‌ر كردووه، له‌ناو ئه‌و وڵاتانه‌شدا ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام لای ئه‌مه‌ریكییه‌كان دۆخه‌كه ته‌نها مانۆڕێك بووه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی چاوه‌كان له‌سه‌ری".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئامانجی ئه‌مه‌ریكا زیاتر روون بووه‌ته‌وه، ئه‌ویش دابه‌شكردنی سووریا و دامه‌زراندنی جۆره ده‌وڵه‌تێكه له كه‌ناراوی رۆژهه‌ڵاتی فورات".