کەمێک خەوی رۆژانە سوودی بۆ فشاری خوێن هەیە

خەوێکی کەمی دوای کارکردن سوودی بۆ دڵ هەیە

K24 – هه‌ولێر:

کەمێک خەوتنی رۆژانە هێندەی بەشێک لە چارەسەرییە پزیشکییەکان کاریگەری لەسەر دابەزینی فشاری خوێن دەبێت.

پێشتر ئەوە سەلمێنرا بوو کە کەمێک خەوتنی رۆژانەی دوای کار، وزەمان دەداتێ و وامان لێ دەکات کەسێکی چالاکتر بین بۆ ئە رۆژە، بەڵام سودێکی گرنگی دیکەی ئەو جۆرە خەوەش هەیە.

توێژینەوەیەک کە لە لایەن نەخۆشخانەی گشتی ڤوەلا لە یۆنان ئەنجامدراوە، ئاشکرایکردووە: "خەوی رۆژانە یارمەتی زۆری ئەو کەسانە دەدات کە فشاری خوێنیان زۆرە".

مانۆلیس کالیستراتۆس، پزیشک و توێژەر لەبارەی توێژینەوەکە دەڵێت: "هاوشێوەی کەمکردنەوەی خوێ و خواردنەوە کحوولییەکان، خەوی رۆژانە، بەرزی فشاری خوێن دادەبەزێنێت".

دەشڵێت: "60 خولەک خەوتن لە رۆژدا، فشاری خوێن بۆ ماوەی 24  کاتژمێر بە بڕی 3-6 mm hg (پێوەری فشارت خوێن) دادەبەزێنێت (کەسێک لە 140  mm hg زیاتری هەبێت، ئەوا فشاری خوێنی بەرزە".

 Medical News Today

H.J