كاتانیچ بۆ چاودێریكردنی دوو یاریزانی كورد گه‌شتی ئه‌ورووپا ده‌كات
كاتانیچ، راهێنه‌ری سلۆڤینی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق داوای له فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق كردووه به خێرایی گه‌شته‌كه‌ی بۆ ئه‌ورووپا بۆ رێكبخه‌ن به مه‌به‌ستی بینینی 3 یاریزان، له نێوانیاندا دوو یاریزانیان كوردن.
كاتانیچ داوای كردووه كاتی گه‌شته‌كه‌ی بۆ وڵاتانی كرواتیا و سوید بۆ دیاری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاماده‌ی یارییه‌كانی 3 یاریزان بێت تا بانگهێشتیان بكات بۆ هه‌ڵبژارده‌كه.
كاتانیچ ده‌ستپێكی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كرواتیا ده‌بێت بۆ لای ژیلوان حه‌مه‌دی یاریزانی كورد كه یاری بۆ یانه‌ی (جۆریكا ئانش ئان كی)ـی كرواتی ده‌كات و له یاری ئه‌و یاریزانه ئاماده ده‌بێت.
پاشان كاتانیچ رووده‌كاته وڵاتی سوید بۆ بینینی هه‌ریه‌ك له یاریزانی كورد رێوان ئه‌مین له‌گه‌ڵ یاسر قاسم كه هه‌ردووكیان له خولی سویدی یاری ده‌كه‌ن.
كاتانیچ پێش ئه‌وه‌ی سه‌ردانی كرواتیا و سوید بكات زانیاری ته‌واوی له‌سه‌ر ئه‌و یاریزانانه كۆكردۆته‌وه، به‌ڵام ده‌یه‌وێت له نزیكه‌وه بیانبینێت پاشان بانگهێشتیان بكات بۆ یارییه‌كانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2022 و جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا.