به وێنه و ڤیدیۆ.. ساتی گواستنه‌وه‌ی شاخه‌وانه هه‌ڵدێراوه‌كه به هه‌لیكۆپته‌ر بۆ نه‌خۆشخانه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 14ی حوزه‌یرانی 2019، شاخه‌وانێك له كاتی هاتنه‌خواره‌وه له‌سه‌ر چیای هه‌ڵگورد هه‌ڵدێرا و به‌هۆیه‌وه بریندار بوو، له رێگه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌وه گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوا له هه‌ولێر.
عەمید خالید عەلی محەمەد، سەرپەرشتیاری فڕۆکەوانی وەزارەتی ناوخۆ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ، بە کوردستان24ی راگەیاند، کاتژمێر 10:30 خولەکی ئەمڕۆ، کەسێك لەسەر چیای هەڵگورد خزاوە و سەری بەر بەردێك کەوتووە.
لەبارەی تەندرووستی شاخەوانەکە، عەمید خالید ئاشکرایکرد، تەندروستی مامناوەندە و ژیانی لە مەترسیدا نییە.
وه‌ك له وێنه و گرته ڤیدیۆییه‌كانیشدا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و شاخه‌وانه له‌گه‌ڵ تیمێكی شاخه‌وانه‌كه چوونه‌ته سه‌ر چیاكه، كه ئێستا زۆربه‌ی تیمه‌كانی شاخه‌وانی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ش رووی تێده‌كه‌ن.
ئ. م