سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی كۆمار كۆده‌بێته‌وه‌

پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا تاووتوێ كرا

K24 - هه‌ولێر:

ڕۆژی شەممە 21ـی 9ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە نەسیر ئەلعانی سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا ئاڵوگۆڕ كرا.

هه‌ولێر و به‌غدا له‌ گفتوگۆكانیان بۆ گه‌یشتنه‌ چاره‌سه‌ری گونجاو له‌سه‌ر پرسه‌ جیاوازه‌كان به‌رده‌وامن.

ئ. م