كەشناسی ھۆشداری دەدات
K24 - ھەولێر
كەشناسی رایدەگەیەنێت، لە چەند ناوچەیەكی ھەرێمی كوردستان بارانی بە لێزمە دەبارێت.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەھۆی كاریگەری شەپۆلێكی بارانبارین بۆ سەر ناوچەكانی باشوور و باشووری رۆژھەڵاتی ھەرێمی كوردستان، سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و رۆژھەڵاتی پارێزگای كەركووك، بارانی بەلێزمە دەبارێت و پێشبینی دەكرێت لەو ناوچانە 30 تا 50 ملیم باران ببارێت.
كەشناسی ئاماژەی بەوەشكردووە، شەپۆلی بارانبارین تا رۆژی سێشەممە كاریگەری لەسەر ناوچەكە دەبێت.