به ڤیدیۆ.. له مووسڵ سه‌ربازانی سوپای عێراق گێچه‌ڵ به منداڵێك و ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كه‌نه سه‌ر دایكی
K24 – هه‌ولێر:
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دیمه‌نی ئه‌و رووداوه بڵاو بووه‌ته‌وه، كه تێیدا سه‌ربازێكی عێراقی، له باشووری مووسڵ راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی به مۆبایل قسه ده‌كات و به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ڵێن سه‌ربازه‌كان خه‌ریكی ده‌ستدرێژی سێكسین بۆ سه‌ر ئافره‌تێك.
وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌ربازێك منداڵێكی له ناو ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیدا له باوه‌شگرتووه و به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، سه‌ربازێكی دیكه دایكی منداڵه‌كه‌ی بردووه‌ته په‌نای ته‌پۆڵكه‌یه‌ك و ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كاته سه‌ر.
له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه، فه‌ریقی یه‌كه‌می روكن، عوسمان غانمی، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق فه‌رمانیكرد، ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه ده‌ستپێبكرێت.
غانمی داواشی له فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا كردووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی له گرته ڤیدیۆیه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتوون و بوونه‌ته هۆی ناشیرینكردنی ناوبانگی سوپای عێراق ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگیر بكرێن و راپێچی لێكۆڵینه‌وه بكرێن.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریدا هیچ ئاماژه‌یه‌ك به مافی هاووڵاتیانی عێراق و پاراستنی كه‌رامه‌تی خه‌ڵك نه‌كراوه و پرسه‌كه له بۆته‌ی "ناشیرینكردنی ناوبانگی سوپای عێراق" خراوه‌ته‌ڕوو.