وادەی کۆتایی هاتنی ئاگربەستەکەی رۆژئاوای کوردستان ئاشکرا دەکرێت
K24 – ههولێر:
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازیی تورکیا ئاشکرایکردووە، شەوی سێشەممە 22/10/2019، کاتژمێر 10ی شەو، وادەی ئاگربەستی راگەیەندراو لە نێوان ئەمەریکا و تورکیا کۆتایی دێت.
سەرچاوەکە ئاشکراشیکردووە، سنوورەکانی "ناوچەی ئارام" لە باکووری سووریا لە 120 کیلۆمەترەوە بۆ 444 کیلۆمەتر زیادکراوە.
هێزەکانی سووریای دیمورکرات، هەسەدە، لە سەرێ کانی کشاونەتەوە و میلیشیکانی سەر بە تورکیا لە ئێستدا کۆنتڕۆڵی ئەو ناوچەیان کردووە.
سەرەڕای ئاگر بەستیش، جەنگ لە چەند ناوچەیەکی سنووری لە نێوان رۆژئاوای کوردستان و تورکیا بەردەوامیی هەبووە.
H.J