حه‌یده‌ر شه‌شۆ: هێزەکانی عێراق ناتوانن ئێزدییه‌كان بپارێزن

"بڕوامان بە هێزەکانی عێراق نەماوە"
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

حەیدەر شەشۆ، سەرۆکی پارتی دیموکراتی ئێزدی بە کوردستان24ی راگەیاند: "هێزەکانی عێراق ناتوانن ئێزدی و ناوچە ئێزدی نشینەکان بپارێزن و بڕوامان بە هێزەکانی عێراق نەماوە".

گوتیشی، ئێمە وەکو پێکهاتەی ئێزدی کوردستانین و خۆمان بە بەشێک لە هەرێمی کوردستان دەزانین.

 ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە گوشار بخرێتە سەر حکومەتی عێراق، تاوەکو شنگال و دەشتی نەینەوا وەکو پارێزگایەکی سەربەخۆ بناسێنێت.