كەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 24 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور لەگەڵ بارینی بارانی پچڕ پچڕ لە كات و شوێنی جیاجیادا، رێژەی بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەكان زیاتر دەبێت.