"گەوهەری ژمارەیەک لەتێکست و دەستنووسەکان" چاپ و بڵاوكرايه‌وه‌

نووسه‌ر دانه‌يه‌كى كتێبه‌كه‌شى پێشكه‌ش به‌ دامه‌زراوه‌ى ميديايى كوردستان24 كرد

K24 – ده‌ربه‌نديخان:

کتێبی "گەوهەری ژمارەیەک لەتێکست و دەستنووسەکان" له‌ نووسينى ئه‌يوب كوێخا رۆسته‌م چاپ و بڵاوكرايه‌وه‌ و نووسه‌ر دانه‌يه‌كى كتێبه‌كه‌شى پێشكه‌ش به‌ دامه‌زراوه‌ى ميديايى كوردستان24 كرد.

لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی چالاکیيە هونەریيەکانیدا ئیوارەی ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری دەربەندیخان لەهۆڵی رۆشنبیری میوانداریان کرد لە " ئەیوب کوێخا رۆستەم"، نووسه‌ر و شاره‌زاى مێژوو و ئه‌ده‌بياتى هه‌ورامان، بەمەبەستی ناساندن و بەخشینی بەشی دووەمی کتێبی "گەوهەری ژمارەیەک لەتێکست و دەستنووسەکان".

ئامادەکردن و فۆتۆ: کاروان یارە (كوردستان24)