خۆپیشانده‌رانی عێراق هیچ پێشنیازێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌تیان قه‌بووڵ نییه
K24 - هه‌ولێر:
خۆپیشانده‌رانی عێراق له‌دژی بوونی لیستی لایه‌نه سیاسییه‌كانن بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق و داواده‌كه‌ن هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كان بێت و كاندیده‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كان به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م داواكارییه‌ی خۆپیشانده‌ران به‌لای لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه به‌نه‌گونجاو وه‌سف ده‌كرێت و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش ده‌یانه‌وێت لیستی هه‌ڵبژاردنه‌كان نیوه به‌نیوه له‌نێوان كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ و كه‌سانی نێو لایه‌نه سیاسییه‌كان دابه‌شبكرێت.
نه‌هێشتنی شێوازی لیست بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق، وه‌ك له بۆچوونه‌كانیاندا دیاره پێچه‌وانه‌ی ویست و به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نه سیاسییه‌كانه و به كارێكی ناواقعیشی وه‌سف ده‌كه‌ن. بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌یش ئه‌م داواكارییه‌كه‌ی خۆپیشانده‌رانی عێراق به‌لای لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه به قبوڵكراو نازانێت.
ئێستا هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی پرۆژه یاسایه‌كی نوێن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌جۆرێك كه پێشنیازكراوه 50% كاندیدی لیستی لایه‌نه سیاسییه‌كان ته‌رخان بكرێت بۆ كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن، به‌ڵام ئه‌م پێشنیازه‌ش له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانی عێراقه‌وه ڕه‌تده‌كرێته‌وه و سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌نابێت لایه‌ن سیاسییه‌كان لیستیان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق هه‌بێت.