زه‌ریف: سوپای سووریا مه‌ترسییه‌كانی توركیا ده‌ڕه‌وێنێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17/4/2019، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیران رایگه‌یاند: "نیگه‌رانی و مه‌ترسییه‌كانی توركیا كاتێك كۆتایی دێت، سوپای حكوومه‌تی سووریا بگه‌ڕێته‌وه سنووری توركیا و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی وڵاته‌كه بخاته‌وه ژێر كۆنترۆڵی خۆی، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش ده‌بێته ده‌سته‌به‌ری ئارامی بۆ هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه".
زه‌ریف له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ هاوتا توركه‌كه‌ی له ئه‌نقه‌ره گووتی: "گفتوگۆی به‌رهه‌مدارم له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا هه‌بووه و له‌وباره‌یه‌وه راپۆرتێك پێشكه‌شی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌كه‌م".
هه‌روه‌ها گووتی: "له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیادا باسی بارودۆخی ئیدلب ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دۆست هه‌بێت".
قسه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیران له كاتێكدایه، توركیا ئاماده‌سازیی بۆ چوونه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكووری سووریا كردووه‌و ده‌یه‌وێت ناوچه‌یه‌كی ئارامی دوور له هێزه كوردییه‌كانیش له سووریا دروست بكرێت.