شابه‌نده‌ر ئومێد له‌سه‌ر سه‌در و عامری هه‌ڵده‌چنێ
K24 - هه‌ولێر:
عیزه‌ت شابه‌نده‌ر، كه‌سایه‌تی سیاسی عێراقی له‌باره‌ی هاوپه‌یمانێتی نێوان موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و پاڵپشتیكاری هاوپه‌یمانێتی سائیروون و هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی فه‌تح كه زۆرینه‌ی گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له خۆگرتووه، له فه‌یسبووكه‌وه نوسیوویه‌تی: "هه‌ر هاوپه‌یمانێتییه‌كی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی كاریگه‌رییه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا و به ئاراسته‌ی چوارچێوه نیشتمانییه‌كه بێت هه‌نگاوێكی بنه‌ڕه‌تییه بۆ بونیاتنانی عێراقێكی ئارام و سه‌قامگیر".
قسه‌كانی شابه‌نده‌ر له‌سه‌ر هاوپه‌یمانی نێوان براوه‌ی یه‌كه و دووه‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه كه رۆژی 12/5/2018 ئه‌نجامدرا. سائیروون 54 كورسی و فه‌تح 47 كورسییان به‌ده‌ستهێناوه".
هه‌ريه‌ك له كوتله‌كانى (موقته‌دا سه‌در) و (هادى عامرى) له‌سه‌ر پێكهێنانى هاوپه‌يمانييه‌كى نوێ رێككه‌وتن.
رۆژی سێشه‌ممه 12/6/2018 هه‌ردوو ليستى (سائيرون) كه براوه‌ى يه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنه و ليستى (فه‌تح)ى سه‌ر به (هادى عامرى) گه‌يشتنه رێككه‌وتن.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، (هادى عامرى) راشيگه‌ياند، هاوپه‌يمانييه‌كه‌يان كراوه‌يه به رووى ليستى (حيكمه)ى سه‌ر به (عه‌مار حه‌كيم).
هادى عامرى گوتيشى: "ئێمه لاريمان له ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستيى ده‌نگه‌كان نييه به‌و مه‌رجه‌ى به رێژه‌ى (10%) تا (15%) بێت".
له به‌رامبه‌ريشدا (موقته‌دا سه‌در)، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در رايگه‌ياند، "ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگداندا هێنراوه تاوانێكى قێزه‌ونه و دواى په‌سندكردنى ئه‌نجامه‌كان هه‌ڵوێستمان ده‌بێت".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، قازى جه‌عفه‌ر موسه‌وى، وته‌بێژى ره‌وتى سه‌در، رايگه‌ياند، ده‌رگاى هاوپه‌يمانيان بۆ كورد و ليستى نه‌سر واڵايه و ئه‌وانيش ده‌توانن بێنه پێشه‌وه و به‌شدار بن له ئيئتيلافى سه‌در و فه‌تح.
(سائيرون) له هه‌ڵبژاردنى (12ى ئايار)ى رابردوودا (54) كورسى په‌رله‌مانى به‌ده‌ستهێناوه و هاوپه‌يمانى (فه‌تح)يش (47) كورسى به‌ده‌ستهێناوه و ئه‌گه‌ريش هه‌يه هه‌ردوو ليسته‌كه له‌گه‌ڵ ليستى (حيكمه) رێكبكه‌ون، كه (19) كورسى به‌ده‌ستهێناوه و به هه‌رسێكيانه‌وه كار بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى داهاتووى حكومه‌ت بكه‌ن.
ئه‌م رێككه‌وتنه نوێيه‌ى (موقته‌دا سه‌در) دواى ئه‌وه دێت، كه پێشتر ناوبراو ره‌تيكردبوويه‌وه كوتله و هاوپه‌يمانى تائيفى درووست بكات بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق و دژايه‌تى خۆى بۆ هاوپه‌يمانييه تائيفييه‌كان راگه‌ياندبوو و داواى پێكهێنانى حكومه‌تێكى گشتگيرى ته‌كنۆكراتى ده‌كرد.