سەرمایەدارێك زمانی كوردی لە رووسیا دەپارێزێت

قوتابخانەیەكی لە شاری كراسنه‌دار كردووەتەوە
kurdistan24.net

K24 - كراسنه‌دار

لە رووسیا له‌ شاری كراسنه‌دار سەرمایەدارێكی كورد قوتابخانه‌یه‌ك ده‌كاته‌وه، كراسنه‌دار شارێكی كشتوكاڵییه‌ و كه‌وتووەته‌ باشووری رووسیا، به‌ گوته‌ی دانیشتوانی شاره‌كه‌،‌ زیاتر لە 22 هه‌زار كوردی لێ ده‌ژین، تیلمانێ قاچاغ، سەرمایەدارێكی كورده‌ و هه‌ڵساوه‌ به‌ كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی كوردی بۆ منداڵانی شاره‌كه‌، بۆ ئه‌وه‌ی زمان و كولتووری خۆیان له‌بیر نه‌كه‌ن.

ماوه‌ی زیاتر له‌ شه‌ش مانگه‌ ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ له‌ لایه‌ن تێلمانێ قاچاغ كراوه‌ته‌وه‌ و، مامۆستا ئیشخان و مامۆستا نورێ.هه‌موو رۆژانی یه‌ك شه‌ممه‌ جگه‌ له‌ وانه‌كانی زمان و دیرۆكی كورد، منداڵان به‌ هۆنراوه‌ و سترانی كوردی ئاشنا ده‌كه‌ن.

ھ.م