كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنی: كه‌شتییه‌كان به مووشه‌ك له كه‌نداوی عومان كراونه‌ته ئامانج
K24- هه‌ولێر:
یۆتادا كاتادا، سه‌رۆكی كۆمپانیای "Kokuka Sangyo"ی ژاپۆنی كه خاوه‌نی یه‌كێك له‌و كه‌شتیانه‌یه كه ئه‌مڕۆ له كه‌نداوی عومان كرانه ئامانج، دووپاتیكرده‌وه، كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كه‌یان به‌ناوی "Kokuka Courageous"، كه له كه‌نداوی عومان له‌گه‌ڵ كه‌شتییه‌كی دیكه هێرشی كراوه‌ته سه‌ر و زیانی پێگه‌یه‌ندرا، به مووشه‌ك كراوه‌ته ئامانج.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا كاتادا له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ردوو كه‌شتیی FRONT ALTAIR و KOKUKA COURAGEOUS, كه ئاڵای دورگه‌كانی مارشال و په‌نه‌ما له‌سه‌ریان هه‌ڵكرابوو، گوتی: "مووشه‌ك به نزیك ژووری بزوێنه‌ره‌كاندا تێپه‌ڕیوه و دیواری ژووره‌كه‌ی گرتووه و گه‌یشتووه‌ته چینی كانزایی ده‌ره‌وه و بووه‌ته هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له كه‌شتییه‌كه".
ئه‌مڕۆ هێرش كرایه سه‌ر هه‌ردوو كه‌شتیی نه‌وتهه‌ڵگری FRONT ALTAIR وKOKUKA COURAGEOUS له كه‌نداوی عومان و زیانی زۆریان پێگه‌یشت، كه ئاڵای دورگه‌كانی مارشال و په‌نه‌ما له‌سه‌ریان هه‌ڵكرابوو و، وه‌زاره‌تی بازرگانی ژاپۆنیش رایگه‌یاندبوو، باری ناو كه‌شتییه‌كان تایبه‌ت بوو به وڵاته‌كه‌یانه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری فه‌رمی ئێرانی "ئێرنا"ـش ئاشكرایكرد، 44 كه‌سیان له تیمی ده‌ریاوانی ئه‌و دوو كه‌شتییه رزگاركردووه، كه له قه‌ته‌ر و سعوودیه‌وه به‌ڕێكه‌وتبوون.
هه‌ر ئه‌مشه‌ویش مایك پۆ‌مپێیۆ, وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا ئێران بە بەپرسیاری ھێرشەکانی ئەمڕۆی سه‌ر كه‌شتییه‌كانی کەنداوی عوممان دەزانێت و داوا لەو لایەنانەش دەکات کە کەوتوونەتەبەر ھێرشەکانی ئێران, لەگەڵ ئەمه‌ریکا بن بۆ رووبەرووبوونەوەی تاران و ده‌شڵێت: "بەڵگەمان لەبەردەستە کە ئێران ھێرشەکان ئەنجام دەدات".
ئەمڕۆ لە پرێس كۆنفرانسێكدا پۆمپیۆ ڕایگەیاند, بە بەڵگەی هەواڵگری ئێمەوە دەڵێین: ڕووداوی كەشتیەكانی دەریای عومان, ئێران ئەنجامیداوە و باڵیۆزی خۆمان لە نەتەوە یەكگرتوەكان جۆناسان كۆهێن ڕاسپاردووە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەولەتی ئەم ڕاستیانە بخاتە ڕوو و گوشار بخەنە سەر ئێران, بۆ ڕێككەوتنێكی ديكه لەگەڵ ئێمە.
پێشتریش هه‌ر ئه‌مشه‌و، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا لە تویتێكدا لەبارەی دیمانەكەی سەرۆكی ژاپۆن, شینزۆ ئابی لەگەل عەلی خامانه‌یی لە تاران و وەك وەڵامێكيش بۆ ئەو قسانەی خامنه‌یی كردی, گووتی: "دیارە هێشتا زووە بۆ ڕێككەوتنێكی دیكه لەگەڵ ئێران، نە ئەوان ئامادەن و نە ئێمەش!"
H.B