کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دواخرا

بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت

K24 – هه‌ولێر:

جوان حەسەن ،ئەندامی فراکسیۆنی برایەتی لەنێو ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کە لەسەر پشکی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستانە بە کوردستان24ی راگەیاند: "لەلایەن سکرتێری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکەوە پێمان وتراوە کە ئەو کۆبوونەوەی بڕیار بوو ئەمڕۆ ئەنجامبدرێت دواخرا بۆ کاتێکی دیکە".

بڕیار بوو ئەمڕۆ دووشەمە 18/02/2019 بەپێی خشتەیەک کە پێشتر لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنەوە بۆ ئەندامەکان نێردرابوو، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا ئەنجامبدرێت، بەڵام کوبوونەوەکە نەکرا.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، بەهۆی نەهاتنە پێشەوەی یەکێتی کۆبوونەوەکە دواخراوە، بەوەی یەکێتی داوای دەکرد شوێنی کۆبوونەوەکە لە هەولێرەوە بگوازرێتەوە بۆ قەرەهەنجیر و لەو کۆبوونەوەیەش دەنگ لەسەر کاندیدەکەی ئەوان بدرێت.