كریستیانه‌كانی عێراق بڕیاریاندا هیچ رێوڕه‌سمێك بۆ جه‌ژن و بۆنه‌كانی سه‌ری ساڵێ زاینی نه‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
لویس روفائیل ساكۆ، به‌تریركی كاردیناڵی مه‌سیحی له عێراق بڕیاریدا، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی نوێ و یادی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح، بۆ ئه‌مساڵ هیچ ئاهه‌نگێك له عێراق ساز نه‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌ی پێداوه، "وه‌ك رێزگرتنێك له خوێنی شه‌هیدان و بریندارانی خۆپێشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان".
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ساكۆ رایگه‌یاند، "هیچ دره‌ختێك به‌بۆنی ساڵی نوێی زاینه‌وه له كلێسا و گۆڕه‌پانه‌كان ناڕازێننه‌وه، هه‌روه‌ها هیچ ئاهه‌نگێك و شه‌ونخوونییه‌كیش به‌و بۆنه‌یه‌وه ساز ناكه‌ن، رێوره‌سمی پیرۆزباییش له باره‌گای به‌تریركییه‌كه‌یان به‌ڕێوه نابه‌ن، به‌ڵكو ته‌نیا به نوێژكردن بۆ گیانی قوربانیان، نزای هه‌رچی زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان، گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی بۆ وڵات و هه‌ڵسانه‌وه‌ی نیشتیمانێكی جوان بۆ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان، كه تێیدا به‌هاكانی رێزگرتن و یه‌كسانی و هاونیشتیمانیبوون و مافی ژیانێكی خۆش بۆ هه‌موان كۆتایی پێ ده‌هێنن".
كاردیناڵ ساكۆ داواشیكرد، له بری ئاهه‌نگ و رێوڕه‌سمی پیرۆزبایی كۆمه‌ك بۆ منداڵانی خانه‌ی بێسه‌رپه‌رشتان و نه‌خۆشخانه‌كان بۆ كڕینی چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ برینداره‌كان كۆ بكرێته‌وه.
H.B