كاروانێكی كەلوپەلی سەربازیی رەوانەی رۆژئاوای كوردستان دەكرێت

"هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازیی رەوانە كردووە"

K24 - ھەولێر

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کاروانێکی كەلوپەلی سەربازیی رەوانەی رۆژئاوای کوردستان دەکات.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازیی رەوانەی رۆژئاوای کوردستان کردووە و بارهەڵگرەکانیش کەلوپەلی سەربازییان هەڵگرتبوو.

روانگەی سووری ئاماژەی بەوەشكردووە کە کاروانە سەربازییەکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چووەتە شاری قامشلۆ.

ئەمە لە كاتێكدایە كە چەند رۆژێكە گەڕی ھاوبەشی سەربازیی ھێزەكانی رووسیا و توركیا لە ھەندێك ناوچەی رۆژئاوای كوردستان بەڕێوەدەچێت. ھاوكات ھێزەكانی ئەمەریكاش گەڕاونەتەوە چەند بنكەیەك كە لەسەرەتای ھێرشەكانی سوپای توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان چۆڵیان كردبوو.

ھ.م