خانمێكی كورد گەنجان فێری سەمای فلامێنگۆ دەكات

دیلێك: تاكە ئافرەتی كوردم ئەم سەمایە دەكەم
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

دیلێک، وەک تاکە ئافرەتێکی کورد، ساڵانێکی زۆرە سەمای فلامێنگۆ دەکات، ئەو ئێستا لە سلێمانییە و ئەیەوێ لەگەڵ خوشک و ھاوسەرەکەی کە کوردێکی باشووری کوردستانە، ھونەرەکەیان پیشانی خەڵک بدەن و ئاشنابن بە ھونەرەکەیان.

دیلێک ئاک دەنیز، تاکە ئافرەتی کوردە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست سەمای فلامینگۆ دەکا. ئەو لەگەڵ ئارەزووی خوشکی و ھاوسەرەکەی دەیانەوێت خەڵكی باشووری كوردستان بە ھونەرەكەیان ئاشنا بكەن. بەردەوامی تەپە تەپی پێی و سەماکردن بەجەستە، ھونەری سەمای فلامینگۆی ھێندەی دیكە لای ئەم ژنە کوردە خۆشەویست کردووە.

دیلێک، بە كوردستان24ی گوت: "گەنجەكان زۆر حەزیان لە سەمای فلامینگۆیە و منیش دەمەوێت گەنجانی كورد فێری ئەو سەمایە بكەم".

گوتیشی: "من تاكە ئافرەتی كوردم ئەم سەمایە دەكەم، حەز دەكەم ژنەكانی دیكەش فێری ئەو سەمایە ببن".

چەپڵەی دەست و گۆرانی و سەما و گیتار لەنێو نمایشەکان ئاوێزانی یەک دەبن، ھەمیشە دیلێک بەسەما بەرجەستەی وشەکانی گۆرانیەکانی ئارەزووی خوشکی دەکا، ئەویش بۆ دیلێک کارێکی ئاسانە. ھەموو توانایەکی ئەو ژنە کوردە بەو ئاراستەیەیە کە سەمای فلامینگۆ بگەیەنێتە تاک بە تاکی كۆمەڵگە.

سامان کەریم، ھاوسەری دیلێکە و بە ژەنینی گیتار بووەتە پاڵپشتێكی بەھێز بۆ كارەكانی دیلێك. ئەو بە كوردستان24ی راگەیاند: "بەو ئامانجە ھاتووینەتەوە سلێمانی تا ئەو ھونەرە بە گونجی كورد بناسێنین، تاردەیەكی زۆر ئامانجەكەمان پێكاوە".

ئاماژەی بەوەشدا: "سەمای فلامینگۆ بە تاك و كۆ دەكرێت، بەڵام دیلێک حەز دەكات ژنانی دیكەش فێربن و لەسەر ستەیج سەمای لەگەڵ بكەن".

ھ.م