له ده‌ستچوونی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران حزبی ده‌عوه ناترسێنێ
K24 - هه‌ولێر:
جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر، ئه‌ندامی حزبی ده‌عوه و ئه‌مینداری گشتی "یه‌كێتی ئیسلامی توركمانی عێراق" ده‌ڵێت: "حزبی ده‌عوه ترسی ئه‌وه‌ی نییه كه‌سه دیاره‌كانی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران له ده‌ست بده‌ن" له كاتێكدا پێشتر سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ر به‌و حزبه بووه (له سێ خولی رابردوودا)، به‌ڵام كه‌مبوونه‌وه‌ی كورسییه‌كانیان له دوایین هه‌ڵبژاردندا به واتای لاوازبوونی كوتله‌ی حزبی ده‌عوه له په‌رله‌مان نازانێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13/10/2018 جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: "كورسییه‌كانی حزبی ده‌عوه كه ژماره‌یان 12 كوسییه به‌و شێوه‌یه حیسابی له‌سه‌ر ناكرێت، چونكه به‌رده‌وام له رێگه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كان ده‌چێته هه‌ڵبژاردنه‌وه، له هه‌ڵبژاردنی 2014 خاوه‌نی 27 كورسی بوو، به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسادا، هه‌ر بۆیه كوتله‌ی ده‌عوه له په‌رله‌مان 54 كورسی هه‌بوو".
ته‌ئكیدیشی كردووه‌ته‌وه، حزبی ده‌عوه ناترسێت به‌و هۆیه‌وه به‌شێك له سه‌ركرده دیاره‌كانی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له ده‌ست بده‌ن له‌م خوله‌دا، سه‌ركرده‌كانمان وه‌ك ئه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌یان بۆ ده‌كرێت هیچ دۆسێیه‌كی خراپیان نییه و به‌شداریی حكوومه‌تی نوێش ده‌كه‌ین".
پێیوایه ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانی نه‌سر به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بادی و ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی یه‌كیان بگرتایه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، ژماره‌ی كورسییه‌كانیان ده‌كه‌وته سه‌رووی هاوپه‌یمانێتییه‌كانی دیكه‌وه‌و یه‌كه‌م لیستی سه‌ركه‌وتوو ده‌بوون، به‌ڵام ئه‌وه رووی نه‌دا و ده‌بێت هه‌ر ئه‌و یه‌كگرتووییه بگه‌ڕێته‌وه‌و هه‌ڵه‌ی له‌و شێوه‌یه دووباره نه‌كرێته‌وه".