ژنانی كەركووك داوا دەكەن لە كەرتی پۆلیس دابمەزرێندرێن
K24- كهركووك:
ژنانی کەرکووك داوا له حکوومەتی عێراق دهكهن لە سلکی پۆلیس دایانبمەزرێنن، ژمارەیەك ژنە چالاکوانی ئهو شاره، كۆمەڵێك دروشمیان بەرزکردۆتەوە و داوا دەکەن، کە لە لێکۆڵینەوەکاندا ژنان خۆیان ئەفسەری لێکۆڵینەوەبن، چونکە وەك خۆیان دەڵێن: تەنها ژنان دەتوانن لەیەکتری تێ بگەن و کێشەی سەرەکی ژنی شارەکە ئەوەیە، کاتێك ئافرەتێك توشی کێشەیەك دەبێت، ئەفسەرێکی پیاو لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکات و زۆرجار ئەو ئافرەتە شەرم دەکات، وای لێ دێت کەیسەکە بەزیانی ئەو کۆتایی پێی بێت.
ئهو ژنانه ئاماژه بهوه دهدهن، دەیان حاڵەتیان تۆمارکردووە و دەیانەوێت چی دیکە ئەو حاڵەتانەی کە ژنان تێدا دەبنە قوربانی دووبارە نەبنەوە و ئەفسەری لێکۆڵینەوەکان لەکێشەی ژنان لەبنکەکانی پۆلیسدا هەر ژن بن.
زۆر لە حزب و لایەنە سیاسیەکان داوای ژنان بەڕەوا دەبینی و هەندێك لە هێزە سیاسیەکانیش داوا دەکەن، ڕێژەیەکی کۆتا بۆ ئافرەتان لە دەزگا ئەمنیەکان دیاری بكرێت.
کەرکووك لەو شارانەییە لە ئاستی عێڕاقدا کە هیچ ئەفسەرێکی لێکۆڵینەوەی ئافرەتی تێدا نیە، داوای ژنانیش بۆ ئەوەیە، کە لەم بەڕێوبەرایەتیە، بەشێکی تایبەت بەکێشە خێزانیهکیان بکرێتەوە و تەنها ژنان بەڕێوەی ببهن.
H.B