يه‌كێتى له به‌رامبه‌ر پێدانى چه‌ند ئيمتيازێك وه‌زاره‌تى داد له كريستيانه‌كان وه‌رده‌گرێت
K24 – هه‌ولێر:
رێزان دلێر، په‌رله‌مانتارى پێشووى يه‌كێتى له به‌غدا رايگه‌ياند، يه‌كێتى وه‌زاره‌تى داد وه‌رده‌گرێت و سه‌رۆك وه‌زيران، عادل عه‌بدولمه‌هدى ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌ربڕيوه.
رێزان دلێر، له لێدوانێكيدا بۆ كه‌ناڵى ئاڕ تى رووسى راشيگه‌ياندووه، كانديدى يه‌كێتى بۆ ئه‌و پۆسته خاليد شوانى ده‌بێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، سه‌رچاوه‌يه‌كى به‌رپرس له يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان، به سايتى (بغداداليوم)ى راگه‌ياندووه، يه‌كێتى دانووستانى له‌گه‌ڵ كريستيانه‌كان كردووه و رازى كردوون ده‌ستبه‌ردارى پۆستى وه‌زاره‌تى داد ببن و ئه‌و پۆسته بده‌نه يه‌كێتى، له به‌رامبه‌ردا يه‌كێتى له كه‌ركووك و سلێمانى ئيمتيازى ديكه‌يان پێده‌دات.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، دره‌نگانى شه‌وى رابردوو، گفتوگۆى نێوان يه‌كێتى و مه‌سيحييه‌كان به‌ڕێوه چووه و يه‌كێتى زۆر سازشى بۆيان كردووه له به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوونيان له‌و پۆسته.
سه‌رچاوه‌كه باسى له‌وه‌شكردووه، يه‌كێتى زه‌مانه‌تى داوه‌ته مه‌سيحييه‌كان كه له به‌غدا و كه‌ركووك و سلێمانى پۆست و ئيمتيازيان بداتێ.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه ئاشكراشيكردووه، يه‌كێتى پۆستى ياريده‌ده‌رى پارێزگارى كه‌ركووك بۆ كاروبارى هونه‌رى و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك ده‌داته مه‌سيحييه‌كان. هه‌روه‌ها له سلێمانيش ره‌چاوى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانيان ده‌كات و له به‌غداش هاوكاريان ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانى پۆستى ديكه.