نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی بڕیاربه‌ده‌ست فشاریان خستووه‌ته سه‌ر یه‌كێتی و گۆڕان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌رمی بنوێنن
K24 – هه‌ولێر:
بڵێسه جه‌بار فه‌رمان، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هۆكاری دره‌نگ كه‌وتنی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ناڕه‌زایی گۆڕان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه له سه‌ر رێكه‌وتنی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستاندا.
له‌و باره‌یه‌وه هێمن شێخانی ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند، هیچ ناكۆكییه‌ك له‌نێوان گۆڕان و پارتیدا نییه و بڕیاریانداوه له‌چوار ساڵی داهاتوودا له‌حكومه‌تی هه‌رێم پێكه‌وه كاربكه‌ن.
كوردستان24 زانیویه‌تی له لایه‌ن وڵاتانی بڕیار به‌ده‌ست و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه فشار خراوه‌ته سه‌ر هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی و بزوتنه‌ه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ئه‌وه‌ی له گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌رمی بنوێنن.
زانیارییه‌كانیش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه هه‌وڵه‌كان به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ر ده‌ڕۆن و ره‌نگه هه‌فته‌ی داهاتوو كۆتا بڕیار له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم بدرێت.