سبه‌ى مه‌كته‌بى سياسى پارتى و يه‌كێتى له‌ هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه‌

پێكهێنانى كابينه‌ى نۆيه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ ده‌كرێت

K24 – هه‌ولێر:

بڕياره‌ سبه‌ى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان له‌ شارى هه‌ولێر كۆببنه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان24، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسى پێكهێنانى كابينه‌ى نۆيه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و پرسه‌كانى په‌يوه‌ست به‌ كه‌ركووك و به‌غدا تاوتوێ ده‌كرێن.