خۆپیشاندەران ناوی شەقامی خومەینییان لە بەسرە گۆڕی
K24 – هه‌ولێر:
خۆپیشاندەران ناوی شەقامی خومەینییان بە شەقامی شەھیدانی ئۆكتۆبەر لە بەسرە گۆڕی و ئەنجوومەنی ئاسایشیش داوای لێكۆڵینەوە لە كوشتن و رفاندنی خۆپیشاندەران دەكات.
خۆپیشاندانەکانی بەغدا و چەند شارێکی دیکەی عێراق بەردەوامن و سێ کەس لە بەسرە کوژران، لەهەنگاوێکیشدا خۆپیشاندەرانی بەسرە ناوی شەقامی خومەینییان بۆ شەهیدانی ئۆکتۆبەر گۆڕی.
لەگەڵ ئەوەش، لە پارێزگای بەسڕە، قوتابیان بە وتنەوەی دروشم دژی سیاسەتەکانی دەسەڵاتداران و دەستێوەردانەكانی ئێران بەردەوامی بە خۆپیشاندانەكان دەدەن.
هاوکات، رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق کرد، به‌رپرسیاره‌تی خۆی هه‌ڵبگرێت و رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران بگرێتەبەر.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش داوا له حكوومه‌تی عێراقی ده‌كات لێكۆڵینه‌وه له كوشتن و رفاندنی خۆپیشانده‌ران بكات.
H.J