هه‌سه‌ده: 42 چه‌كداری داعش ده‌ستگیركران
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكدا بۆ له‌ناوبردنی چه‌كداره په‌ڕاگه‌نده‌بووه‌كانی داعش له رۆژهه‌ڵاتی دێرزوور 42 چه‌كداریان ده‌ستگیركردووه.
هه‌سه‌ده روونیكرده‌وه، له میانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا 5 هه‌زار شه‌ڕڤان به‌شدارن و ئامانجیان كۆتایهێنانه به بوونی چه‌كدارانی په‌ڕاگه‌نده‌بووی داعش له ناوچه‌كه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی هه‌سه‌ده، ژماره‌یه‌ك له ده‌ستگیركراوه‌كان ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ی بیانیان پێبووه.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، هه‌ڵمه‌ته‌كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ئه‌نجامدراوه.