راكان جبووری دۆخێكی نوێی له پارێزگای كه‌ركووك خوڵقاندووه
K24- هه‌ولێر:
راكان جبوورى, پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك بێ گوێدانه رێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، له‌سه‌ر كار و بڕیاره ناده‌ستووری و نایاساییه‌كانی دژ به پێكهاته‌ی كورد له‌و شاره به‌رده‌وامن، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
رزگار ئه‌ژی گۆران، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی ده‌ڵێت: هه‌ر بڕیارێك له پارێزگا یانیش داموده‌زگاكانی كه‌ركووكه‌وه ده‌رده‌چێت، ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی، كه له‌كاتی سه‌ردانی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كراوه، كه مه‌به‌ست له‌و رێككه‌وتنه بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی شاری كه‌ركووك بوو.
جه‌ختیشی كرده‌وه، "دۆخی كه‌ركووك له‌مه زیاتر هه‌ڵناگرێ و چیتر خه‌ڵكه‌كه ناتوانێت به‌رامبه‌ر به‌و دۆخه‌ی شاره‌كه‌یان دان به‌خۆدا بگرن و ناكرێت به‌م شێوه‌یه بهێڵرێته‌وه".
له‌كاتێكیشدا بەگوتەی زۆریەک لە ھاوڵاتیان پارێزگاری ئێستای کەرکووک کارە ناسایایەکانی دژ بە کورد گەیاندووەتە لووتکە، بێ ئەوەی گوێ بە ھیچ ڕێکەوتنێک بدات، چاودێرانیش پیان وایە کارەکانی پارێزگار تەعریبێکی ئاشکرای دژ بەکورده و دەبێت ھەڵوه‌ستەی لەسەر بکرێت.
له‌مباره‌شه‌وه حەسه‌ن بارام، چاودێری سیاسی ده‌ڵێت: "پێویست بوو مه‌رجی سه‌ره‌كی به‌شداریكردنی كورد له حكوومه‌تی ئێستای عێراق، یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بوایه" و وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "ئێستاش كه ئه‌مه نه‌كراوه، كورد كارتێكی دیكه‌ی فشاری له‌ده‌ستداوه".
پارێزگاری سەپێندراوی كەركووك تەنھا نەبووەتە مایه‌ی بە سەربازگەکردنی کەرکووک، بەڵکو دۆخێکی لە سنورەکە خوڵقاندووە، کە بە نەمانیشی چارەسەرکردنیان ھێندە ئاسان نیە، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت شارەکە بگەڕێنرێتەوە سه‌رده‌می پێش ١٦ی ئۆکتۆبەر.
H.B