بڕیاری ناوزه‌دكردنی مه‌سرور بارزانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌رزكرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ڤالا فه‌رید، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند، بڕیاری ناوزه‌دكردنی مه‌سرور بارزانی، بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م، بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رزكرایه‌وه.
به گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانیش، دوای به‌رزكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به فه‌رمی مه‌سرور بارزانی، بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م راده‌سپێرێت.
هه‌ر به گوێره‌ی په‌یڕه‌وه‌كه، ده‌بێت كاندیدی راسپێردراو له ماوه‌ی 30 رۆژدا كابینه‌ی نوێ پێكبهێنێت.
ئه‌مڕۆ فراكسیۆنی پارتی، وه‌كو گه‌وره‌ترین فراكسیۆن، مه‌سرور بارزانی ناوزه‌دكرد و پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد و له پرۆسه‌ی ده‌نگدانیشدا، به كۆی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی ئاماده بوو، مه‌سرور بارزانی وه‌كو ناوزه‌د په‌سه‌ند كرا.
له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانیشدا 87 ده‌نگی به‌ڵێ هه‌بوو، له كۆی 97 په‌رله‌مانتاری ئاماده‌بوو.
ئ. م