ئەردۆغان داوایەک لە خەڵکی تورکیا دەکات
K24 – ههولێر:
بەهۆی کێشە سیاسیەکانی نێوان واشنتن و ئەنقەرە، لیرەی تورکی بەهای خۆی لەدەستداوە و جیاوازی زۆری لەگەڵ چەند ساڵی رابردوو هەیە.
لەم بارەیەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا داوا لە خەڵکی تورکیا دەکات: "دۆلار بەجێبهێڵن".
ئەردۆغان دەڵێت: "دۆلار جێبهێڵن، با رووبکەینەوە دراوی خۆمان، لیرەی تورکی. لیرەی تورکی چیدی بەهاکەی لەدەست نادات. بە نیشتمانپەروەریی خۆمان وا نیشان بدەین".
سەرۆکی تورکیا لەبارەی کێشەی کڕینی فڕۆکەی ئێس-35ی تورکیا ئاشکرای کردووە، تورکیا لە ماوەی چوار بۆ پێنج ساڵی دیکە، فڕۆکەی جەنگی خۆی دروست دەکات.
بەهۆی کێشە سیاسییەکان و ئەنجام نەدانی چاکسازیی ئابووری لە تورکیا، لیرەی تورکی 10% بەهاکەی لەدەستداوە.
Sputnik