له گونده‌واری حه‌سه‌كه نه‌خۆشخانه‌یه‌ك ته‌قێنرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو نه‌خۆشخانه‌یه‌كیان له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی له گونده‌واری پارێزگای حه‌سه‌كه ته‌قانده‌وه.
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندووه: "چه‌كداره‌كان نه‌خۆشخانه‌ی "سه‌لامیان له گوندی شێخ ئه‌حمه‌د له خوارووی شاره‌دێی مه‌ركه‌ده كه ده‌كه‌وێته ژێر كۆنترۆڵی هه‌سه‌ده به‌هۆی بۆمبڕێژكردنی ته‌قاندووه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌ته‌واویی نه‌خۆشخانه‌كه خاپوور بووه، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه".
شایه‌تحاڵه‌كان گوتوویانه، ئه‌و شوێنه پێشتر ریزێك دووكانی بازرگانی بووه، به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆش و برینداران كراوه به نه‌خۆشخانه.
ئاسایشی ناوچه‌كه‌ش ده‌ڵێن: "كاتی رووداوه‌كه هیچ پزیشك و كارمه‌ندێك له‌و شوێنه‌دا نه‌بوون، هه‌ر بۆیه هیچ كه‌سێك به‌هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌وه بریندار نه‌بووه.
روانگه‌ی سووری ده‌ڵیت: "هێشتا له هه‌ندێك ناوچه‌ی سووریا بۆشایی ئه‌منی هه‌یه، هه‌رچه‌نده هه‌وڵێكی زۆر ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی داعش و شانه نوستووه‌كانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه له‌ناو ببرێن له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی و هاوپه‌یمانیێتی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی واشنتن".